لیژنەی باڵا بۆ “پاداشتی ‌ئۆرۆکی نێو دەوڵەتی” ڕێز دەگرێت لە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران بە قه‌ڵغانی شەرەفمەندی تایبەت

لیژنەی باڵای “پاداشتی ئوروکی نێودەوڵەتی” ڕێزی گرت لە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر سیروان عەبدوڵڵە سیرینی بە قه‌ڵغانی شەرەفمەندی تایبه‌ت ئەمەش لە ئاهەنگێکدا کە ئەمشەو لە سەر هۆڵی شانۆی مەنسور لە گۆڕەپانی ئاهەنگە گەورەکان لە بەغدا بەڕێکرا.
ئەمینداری گشتی پاداشتەکەی ئۆرۆکی نێودەوڵەتی و سەرۆکەکەی دکتۆر سامر ناسری نیشانەی شەرەفمەندی تایبەتی پێشکەشکرد بە دکتۆر سیروان عەبدوڵڵە سیرینی لە میانی ئاهەنگێکی گەورەدا.
ڕێزلێگرتنەکە دیسانەوە هەڵبژاردەیەکی گرتەوە لە داهێنەرە عێراقیەکان لە بەرپرسەکان و نووسەران وهونەر مەندان و مۆزیکژەنان و ڕاگەیەنەران و ڕژنامەنووسان و وەرزشکاران لەوانەی کە کاریگەریان بووە لە سەر کۆمەڵگای عێراقی ڵە ژیانی پیشەیی و زانستی و مرۆڤایەتیانداوە ستایش و ڕێزلێگرتن و پێزانینیان بەدەستهێناوە لە خزمەتکردنی عێراقی خۆشەویستدا.
ئەمینداری‌ گشتی وتارێکی لە ئاهەنگەکەدا خوێندەوە تیایدا جەختی لەوە کردەوە کە ڕێزلێگرتنی ئەم کۆمەڵە هەڵبژێرراوە لە جۆرەها تایبەتمەندیەکاندا ئەوە ڕۆژێکی بەختیاریە لە مێژووی عێراقداو ڕۆژێکی جیاوازە بۆ بەیاد کردنەوەی مێژووی مەزن وشکۆ مەندمان، بەڕێزلێگرتن لەم کۆمەڵە داهێنەرو جیاوازەدا.
دیسانەوە وتی کە پاداشتی ئۆرۆکی نێودەوڵەتی ناونیشانێکی گەورەیە بۆ بەدیهێنانی مرۆڤایەتی لە کۆمەڵگای عێراقیداوە نرخ پێدانێکە بە هەوڵەکانی توێژێکی فراوان لە جۆرەها تایبەتمەندەکانی زانستی و مرۆڤایەتی و پزیشکی و وەرزشمەداری و ئەوانی دیکەشدا لەو کەسانەی کە پێگەیەکی ئاست بەرزو خاوەنی گەل ویستیەکی باش و گەورەن لەلای کۆمەڵگای عێراقی.
ئەمینداری گشتی ئه‌م دەستپێشخەرو كاربه‌ڕێكه‌رانی‌ ئەم پاداشتەی‌ به‌رزنرخاند، و ستایشی هەوڵە کانیانی کردن لە ڕێزلێنانی داهێنەران و جیاوازەکاندا.
ئەمینداری گشتی هاوبەشی کرد لە ڕێزلێنانی جیاوازەکان و داهێنەرەکاندا بە دابەشکردنی قه‌ڵغانی شەرەفمەندی تایبەت بە سەر ئەوانەی دەیانگرێتەوە، هیوای خواست بۆ پتر بەخشندەیی و سەرکەوتن و پێشکەوتنیان لە کارەکانیاندا لە پێناوی خزمەتکردنی گەلی عێراقیمان.
لە ئاهەنگەکەدا جۆرەها پارچە مۆزیکا لێدانی تێدابوو وە خوێندنەوەی جۆرەها لە وتارەکان بەم بۆنەیەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران
چوارشەممە١/٦/٢٠٢٢