لیژنەی ئافرەت و خێزان ومنداڵی‌ پەرلەمان بەشداری لە سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان بۆ ئافرەتانی بازرگان دەکات

بەپێی ئەو بانگهێشتەی کە لەلایەن ڕێکخراوی کۆچبەرانی نێودەوڵەتیەوە پێشکەشکراوە، ئەمڕۆ سێشەممە 29/11/2022، پەرلەمانتار ئیبتسام هیلالی سەرۆکی تەمەنی لیژنە، بەشداری‌ لە ڕێوڕەسمی سندوقی گەشەپێدانی پڕۆژەکان بۆ ئافرەتانی بازرگان كرد.

لەڕێوڕەسمەکەدا کە لە هۆتێلی‌ بابل له‌ بەغدا بەڕێوەچوو، ژمارەیەک لە کەسایەتییە پێشەنگەکانی ژنان لە بواری وەبەرهێنان لە عێراقدا ئامادەبوون.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٩ / ١١ / ٢٠٢٢