لیژنەی ئافرەتی‌ پەرلەمان میوانداری شاندێکی نووسینگەی مافی مرۆڤی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یونامی) دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 13/3/2023 لیژنەی ئافره‌ت و خێزان و منداڵی پەرلەمانی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دۆنیا عەبدولجەببار شەمەری سەرۆکی لیژنەو بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنه‌، میوانداری شاندێکی‌ نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی عێراق (یونامی) لە بارەگای خۆی لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد.
لە میانەی میواندارییەکەدا کە ڕاوێژکاری یاسایی لیژنە ئامادەیبوو، باس لە یاسای بەره‌نگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی کرا.
دوای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوازی لە شاندی‌ میوان کرد، جەختیکردەوە لە سەر پشتگیری لیژنە بۆ یاساکەو جێبەجێکردنی یاسادانانی هاوئاهەنگی لەگەڵ شەریعەتی ئیسلامی ولاتدا، ئاماژەشی بەوەدا کە یاساکە لە 26/1/2023 لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بەرزکراوەتەوە بۆ لیژنەی ئافره‌ت.
لە کۆتاییدا هەردوولا ڕێککەوتن لە سەر ئەنجامدانی وۆرکشۆپ بۆ ناساندنی یاساکە بە ئامادەبوونی کەسایەتییە ئاینی و کۆمەلایەتی و سیاسی و فەرهەنگییەکان و بەشداریکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە سەرجەمی فەرمانگەکان و وەزارەتەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگه‌ی مەدەنی لە ڕۆژانی داهاتوودا.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٣ / ٣ / ٢٠٢٣