لیژنەی ئافره‌تی‌ پەرلەمان میوانداری شاندێکی دەسەڵاتی چاودێری منداڵ و نوێنەری یونیسێف دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 23/5/2023، لیژنەی ئافره‌ت و خێزان و منداڵی پەرلەمانی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دۆنیا عەبدولجەبار شمەری، سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنه‌، میوانداری شاندێکی دەسەڵاتی چاودێری منداڵان بە سەرۆکایەتی خاتوو غادە ڕوفەیعی و شاندی‌ یاوه‌ری‌ و خاتوو سوعاد نوێنەری یونیسێف لە بارەگای لیژنەکە لە ئەنجومەنی نوێنەران .كرد.
لە دیداره‌كه‌دا ژمارەیەک بابەتی پەیوەندیدار بە ژنان و منداڵان تاوتوێکران، بەتایبەتی ڕەشنووسی یاسای پاراستنی منداڵان، کە پەرلەمانتار شمەری جەختی لە پشتیوانی لیژنەکەی‌ کردەوە بۆ بەردەوامبوون لە یاسادانانی‌، دوای هەموارکردنەوەی و پێگەیشتن بە ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوەو میوانداریکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان و هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی لێهاتوو و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بۆ گەیشتن بە کۆتایی پڕۆژەکه و دەنگدان لەسەری بۆ دڵنیابوون له مافی منداڵ له وڵاتدا.
لە لایەکی دیکەوە، خاتوو غادە پوختەیەکی پێشکەشکرد کە هەموو ئەو تێبینییانەی‌ لەخۆ گرت کە لە کاتی گفتوگۆکردنی لیژنەکە لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بە یاساکەوە بەرزکراونەتەوە بۆ لیژنەی پێداچوونەوەو بەشداریکردن لە ئاماده‌كردنی‌ ڕاپۆرتی‌ تایبه‌ت به‌ پڕۆژە یاسای پاراستنی منداڵان، هەروەها چەند تێبینییەکی دەربارەی کارەکانی کۆمسیۆن و پێکهاتەکانی خستەڕوو بە دەربڕینی خواستی خۆی بۆ ئەوەی وەک دەستەیەکی سەربەخۆ بمێنێتەوەو لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە سەرپەرشتی بکرێت، داواشیکرد كه‌ کار بکرێت لەسەر بەشداریکردنی چەند وەزارەتێکی چالاک کە پەیوەندییان بە کاری منداڵانەوە هه‌یه‌ .
نوێنەری یونیسێف بۆ منداڵان لە عێراق ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕێکخراوەکە لە پرۆسەی تەواوکردنی پڕۆژەیەکدایە کە تێبینی و هەموارکردن لەخۆ دەگرێت، بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت لە پێشکەوتنی دۆخی‌ منداڵان و بەدەستهێنانی مافەکانیان و پێناسەکردنی ئەرکەکانیان و پێشکەشکردنیان بۆ لیژنەی ئافره‌تی‌ په‌رله‌مان لە ڕۆژانی داهاتوودا .
لە کۆتاییدا، سەرۆکی لیژنە سوپاس و پێزانینی خۆی‌ ئاراسته‌ی‌ میوانەکان کردو ئاماژەی بە پشتیوانی لیژنەکە کرد بۆ یاسای پاراستنی منداڵان، کە بڕگەکانی بەسەر هەموو ئەوانەدا جێبەجێ دەکرێت کە ڕەگەزنامەی عێراقییان هەیەو دوای تەواوبوونی ڕاپۆرتەکەی پێشکەش بە سەرۆکایەتی ئەنجومەن دەکرێت .

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٣ / ٥ / ٢٠٢٣