لیژنەی ئاسایش و بەرگری گەنگەشەی كاردانەوەی پێشێلكارییەكانی توركیا لەسەر عێراق دەكات

ڕۆژی سێ شەممە 24/5/2022 لیژنەی ئاسایش و بەرگری بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار جەواد پۆَڵانی سەرۆكی تەمەن و جێگری یەكەمی سەرۆكی لیژنە و بە ئامادەبوونی بەڕێزان ئەندامانی لیژنەكە كۆبوونەوەی گرێ دا بۆ گەنگەشەی ئەو پێشێلكارییانەی توركیا بۆ سەر سەروەری عێراق.
لەمیانی كۆبوونەوەكەدا كە لە بارەگەی خۆی ئەنجام درا لیژنەكە جەختی كردەوە لەسەر ڕەتكردنەوەی ئەو دەستوەردانە سەربازییەی توركیا و پێشێلیكارییەكانی بۆ سەر سەروەری عێراق لە ئاسمان و زەوی بە بیانووی شەڕی دژ بە پارتی كرێكارانی كوردستان، هەروەها سووربوونی خۆی لەسەر ڕوونكردنەوەی دیدگای حكومەتی عێراقی و زانینی هەڵوێستی لەمبارەیەوە.
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا لیژنەكە جەختی كردەوە لەسەر ئیدانەكردن و هەلوێستی دیاری خۆی لە ڕەتكردنەوە و هەوڵەكانی بۆ پشتگیریكردنی حكومەتی فیدراڵی بۆ ئەو بڕیارانەی كە ئەم پێشێلكارییانە ڕەت بكەنەوە
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن