لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران گەنگەشەی ئەدای بازگەكانی ناوخۆیی و دەرەكی دەكات

لیژنەی ئاسایش و بەرگری ڕۆژی دووشەممە بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار خالد عوبێدی و بەئامادەبوونی بەڕێزان ئەندامانی لیژنەكە بەمەبەستی گەنگەشەی ئەو بابەتانەی كە لە خشتەی كاردا هاتوون كۆبوویەوە
لە میانی كۆبوونەوەكەدا كە لە بارەگای لیژنەكە بەڕێوەچوو گەنگەشەی پڕۆژەیاسای خزمەتی ئاڵا و تەواوكردنی گەنگەشەی پەیڕەوی ناوخۆی لیژنەكە كرا.
لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا پێشنیارەیاسای هەمواری هەردوو یاسای خزمەت و خانەنشینی سەربازی بە ژمارە 3 بۆ ساڵی 2010 و خزمەت و خانەنشینی ئاسایشی ناوخۆیی بە ژمارە 18 بۆ ساڵی 2011 خرانە بەر باس و لێكۆڵینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دیراسەی ئەدای بازگە ناوخۆیی و دەرەكییەكان و كاركردن بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی كاریگەر بۆیان كرا
هەرلەم كۆبوونەوەدا لیژنەكە تاووتوێی كاندیدكردنی یەكێك لە ئەندامانی بەڕێزی لیژنەكەی كرد بۆ لیژنەی دۆستایەتی بەپێی نوسراوی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ، هەروەها گەنگەشەی نوسراوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرا كە بۆ لیژنەی ئاسایش و بەرگری ناردبوو وتیایدا بەرنامەی كار و گرنگترین خاڵی سیاسەتە ئەمنی و بەرگرییەكانی بۆ قوناغی داهاتوو لەخۆ گرتبوون.
هەروەها لیژنەكە گەنگەشەی داواكاریی ناڕەزایی خەڵكی شاری كازمیەی پیرۆزی كرد كە لایەن نوسینگەی پەرلەمانتار حەسەنەین ئەلخەفاچییەوە پێشكەش كرابوو.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا لیژنەكە بڕیاری دا سەردانی بارەگای ئۆپەراسیونە هاوبەشەكان بكات بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ دۆسییەی ئەو بازگانەی گومانی گەندەڵییان لێ دەكرێت و كاركردن بۆ ڕاستكردنەوەی هەڵەكانیان بەشێوەیەك لە خزمەتی عێراق و گەلەكەیدا بن، هەروەها بڕیاردرا پڕۆژەیاسای خزمەتی ئاڵا بەرز بكرێتەوە بۆ خوێندنەوەی یەكەمی.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن