لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان دەكات بۆ ئاگاداربوون لە كارەكانی

لیژنەی ئاسایش و بەرگری بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار خالید عوبێدی و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەكە ڕۆژی پێنج شەممە 2/6/2022 بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی كارەكانی و گەنگەشەی ئەدای بازگەكان سەردانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كرد.
بەڕێز جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكان فەریق روكن عەبدولئەمیر شمەری بە یاوەری فەرماندە ئەمنییە پلە باڵاكان پێشوازییان لە ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری كرد و جەختییان كردەوە لە گرنگی هاوكاری و هاوئاهەنگی نێوان هەردوولا و ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هەرپرسیار و بەدواداچوونی ئەندامانی بەڕێزی لیژنەكە.
لە میانەی سەردانەكەیدا پەرلەمانتار عوبێدی جەختی كردەوە لیژنەكە بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتی و پشتگیری هێزەچەكدارەكان و هێزەكانی ئاسایش دەكات بەتایبەتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆینە هاوبەشەكان لەو هەوڵە بەردەوامەیان بۆ خزمەتی عێراق. ئاماژەیان بەوەشدا كە پێویستە پەرە بە كەرتی سەربازی و ئەمنی بدرێت و دووپاتیشیان كردەوە كە لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەوڵەكانی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ دەركردنی كۆمەڵە یاسایەك كە خزمەت بە پێشخستنی كەتواری وەزارەت و سەرجەم ئۆرگانەكانی بدات.
لەلایەن خۆیانەوە بەڕێزان ئەندامانی لیژنەكە ئامادەیی تەواوی خۆیان دەربڕی بۆ هەرجۆرە هاوكاری و هاوئاهەنگییەك لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەهاوبەشەكان كە خزمەت بە پەرەپێدانی كەتواری كارەكانیان بكات و ئەوەشیان پێ ڕاگەیاندن كە داواكارییەكانیان بنێرن بۆ لیژنەكەیان تاوەكو كاری لەسەر بكرێت و هەوڵی جێبەجێكردنیان بدرێت، جەختیان لەوەش كردەوە هەوڵەكانیان دەخەنەگەڕ بۆ زیادكردنی بڕی بودجەی تەرخانكراو بۆیان لە بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2022 بۆ ئەوەی كەرتی سەربازی بتوانێت پڕۆژە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكانی پێ تەواو بكات.
لە درێژەی گفتوگانی نێوانیان بەڕێزان ئەندامانی لیژنەكە تێبینییەكانی خۆیان خستنەڕوو لە سەر چۆنیەتی ئەدای بازگە ناوخۆیی و دەرەكییەكان و جەختیشیان لە پێویستی گەنگەشەی ئەو بابەتە كرد لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی و داوایان لە هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری كرد كاربكەن بۆ چارەسەری كێشەكان
لای خۆیەوە بەڕێز جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان خۆشحالی خۆی دەربڕی بە سەردانیكردنی لیژنەكە بۆ بارەگای فەرماندەییەكە وئاگاداربوون لە كارەكانی، لە درێژەی قسەكانیدا كاری فەرماندەییەكەو پێویستییەكانی بۆ پەرەسەندنی خستەڕوو و جەختی كردەوە بەردەوام پێوستییان بە هاوكاری و پاڵپشتییەكانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری هەیە بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر خزمەت بە نیشتیمان بكەن، ئاماژەی بەوەشدا كە گرنگە خێزانی شەهید و بریندارەكانی هێزەچەكدارەكان، دەزگا ئەمنییەكان، هەردوو حەشدی شەعبی و حەشدی عەشایەری و پێشمەرگە لەبیرنەكرێن چونكە بۆ دەستكەوتنی مافەكانیان بەدەست ڕێكارە ڕۆتینییە ئاڵۆزەكانەوە دەناڵێنن و ئەوەشی دووپات كردەوە كە فەرماندەیی سورە لەسەر پەرەپێدانی ئۆرگانەكانی كە خزمەت بە نیشتیمان و گەلەكەی بكات.
لای خۆیانەوە بەڕێزان فەرماندەسەربازییەكان و بەرپرسانی دەزگائەمنییەكان جەختیان كردەوە هەموو هەوڵەكانی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و جێگیركردنی ئاسایش، ئاماژەیان بەوەدا كە كۆمەڵێك ئاڵنگاری ڕووبەڕوویان دەبێتەوە لەوانە كەمی سوتەمەنی و نەبوونی پاڵپشتی دارایی، هیوایان خواست لیژنەكە پشتگیرییان بكات و بتوانێت دەنگی ئەوان بێت لەناو باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەران، بەخستنەڕووی چەند پلانێك ئەوبەرچاوڕوونییەیان دا كە كارەكانی داهاتوویان پاڵپشتی بەرقەراربوونی ئاسایشی عێراق دەكات.
هەر لەم چوارچێوەیەدا، ئەندامانی لیژنەكە بەیاوەری بەڕێز یاریدەدەری فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەكان سەردانێكی مەیدانییان بۆ دامەزراوەكانی نێو فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ئەنجامدا و هەربەشێك بەجیا ڕوونكردەوەی لە سەر ئەركاكانی پێشكەش كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا سەرجەم ئامادەبووان ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی سەردانەدووقۆڵییەكانیان بۆلای یەكدی بەردەوام بێت بە شێوەیەك كە خزمەت بە پەرەسەندنی دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەكان بكات، سەرباری ئەوەش بڕیاریان دا گەنگەشەی تێبینییەكانی بەڕێزان ئەندامانی لیژنەكە بەهەند وەربگرن لەسەر ئەدای بازگە ناوخۆیی و دەرەكییەكان و كاری پێ بكەن، وجەختیان لەوەش كردەوە كە شكۆمەندی عێراق بەندە بە شكۆمەندی هێزی سوپاكەی و دەزگا ئەمنییەكانییەوە هەربۆیە پێویستە كاربكرێت بۆ بەهێزكردنیان، دووپاتیشیان كردەوە گرنگە یاسای خزمەتی ئاڵا دەربكرێت كە خزمەتێكی زۆر و بەرچاو بە دامەزراوەی سەربازی دەكات.
لەكۆتایی سەردانەكەدا بەڕێز یاریدەدەری فەرماندەی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكان قەڵغانێكی پێشكەش بە ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری كرد بۆ نرخاندنی هەوڵەكانیان لە دەركردنی یاسا گرنگەكانی تایبەت بە دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەكان و پیشتیوانی لێكردنیان.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن