لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆكی تەمەن و هەردوو جێگرەكەی هەڵدەبژێریت

بەسەرۆكایەتی بەڕێز حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەی ئاسایش و بەرگری ڕۆژی یەكشەممە ڕێككەوتی 15/5/2022 كۆبوونەوەی یەكەمی بۆ دیاریكردنی سەرۆكی تەمەن و دووجێگرەكەی گرێدا.
بەڕێز جێگری یەكەم لەمیانەی كۆبوونەوەكەدا كە لەبارەگای لیژنەكە گرێی دابوو جەختی كردەوە لەسەر پشتگیری سەرۆكایەتی بۆ كاری لیژنەكە بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانی بە هەردوو بواری یاسادانان و چاودێریكردن بە ئاماژەدان بە هەماهەنگیكردن لەگەڵ لیژنەكەدا سەبارەت بە دامەزراوە سەربازییەكان بە هیوای ئەوەی كە بەڕێزان ئەندامانی لیژنە بە شێوەیەكی چڕوپڕ پێكەوە كاربكەن بۆ دژایەتیكردنی گەندەڵی دارایی و كارگێڕی.
لیژنەكە داكۆكی كرد لەسەر هەوڵەكانی بۆ كاركردن و جێگیركردنی ئەو یاسایانەی كە لەلایەن حكومەتەوە دێت بە گرنگیدان بە هەمواركردنی یاسای قەڵاچۆكردنی ماددە بێهۆشكەرەكان و ئەومادانەی كاریگەری لە سەر ژیری مرۆڤ دادەنێن. وێڕای هەوڵدان بۆ تەیاركردن و پڕچەككردنی دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەكان و دووركەوتنەوە لە دەستنیشانكردنی دۆخە نەرێنییەكان بە تەنها و چارەسەركردنی و دەرخستنی بارە ئەرێنییەكان لە كاری دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەكاندا
لیژنەكە پەرلەمانتار خالد ئەلعوبەیدی بە سەرۆكی تەمەن و جەواد پۆڵانیش بە جێگری یەكەم و سەگڤان یوسف بەشاری بە جێگری دووەم دیاریكرد.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن