لیژنەی ئابوری پەرلەمانیی گفتوگۆی باشکردنی مەوادەکانی بەشە خۆراکی مانگانەی ھاوڵاتیان دەکات

لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی پەرلەمانیی بە سەرۆکایەتی ( علی الموسوی) سەرۆکی بەتەمەن و ئەندامانی لیژنە ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٣١/٥/٢٠٢٢ کۆبونەوەی گرێدا بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند یاسایەکی گرنگ کە ئاراستەی لیژنەکە کراوە.
لەمیانی کۆبونەوەکە لە بارەگای سەرەکی لیژنە لە ناو ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێ ی پلانی کاری وەزارەتی بازرگانی و گەیشتنی دابەشکردنی بەشە خۆراکیی مانگانە بەسەر ھاوڵاتیان لەکاتی خۆیدا.
لەبەشێکی تری کۆبونەوەکە تاوتوێ ی پلانی کاری وەزارەتی پیشەسازی کرا وەک دووبارە بەگەڕخستنەوەی کارگە لەکار کەوتووەکانی سەر بە وەزارەت بەمەبەستی دەسەبەری ھەلی کار بۆ گەنجان و نەھێشتنی بێ کاری و برەودان بە لایەنی ئابوری عێراق.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٣١/٥/٢٠٢٢