لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی بە شداری لە سیمینارێکی تایبەت بە ھەمواری یاسای وەبەرھێنانی پیشەسازی ده‌كات

لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕۆژی سێ شەممەی‌ بەرواری ١٥/١١/٢٠٢٢ بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار عه‌لی موسەوی سەرۆکی تەمەن و ژمارەیەک لە ئەندامانی‌ لیژنه‌، بەشداریکرد لە سیمینارێک کە لە لایەن لیژنەی وەبەرھێنان و گەشەسەندنی پەرلەمانی لە ناو ژووری بازرگانی بەغداد ڕێكخرابوو، بۆ گفتوگۆکردن لە سەر ھەمواری چوارەمی یاسای وەبەرھێنانی پیشەسازی ھەردوو کەرتی گشتی و تایبەت.
لە سیمینارەکەدا ئەندامانی لیژنە جەختیان لە گرنگی تەواوکردنی یاساکە کردەوە کە ڕۆڵێکی گرنگی دەبێت لە پێشخستنی کەرتی پیشەسازی عێراق بە ھۆی بوونی دەستکەوتی زۆر بۆ پیشەوەران و ئەمەش کاریگەری دەبێت لە زیادبونی داھاتی گشتی وڵات و دەستەبەركردنی‌ ھەلی کارو ھێنانەکایەی پیشەسازی نوێ کە لە وڵاتدا بونیان نیە.
ھەروەھا ئەندامانی لیژنە ئاشکرایانکرد كه‌ لە قۆناغی داھاتوودا میوانداری ژمارەیەک کەسی‌ پسپۆڕ لە ھەردوو کەرتی گشتی و تایبەتدا دەکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆو و گۆڕینەوەی بیروڕا بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردنی یاساکە تاوەکو جموجوڵی زیاتر بە پیشەسازی وڵات بدات.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٥ ی تشرینی دووم٢٠٢٢