لیژنه‌ی یاسایی میوانداری نوێنه‌رانی ده‌زگا ئه‌منییه په‌یوه‌ندیداره‌كان به جێبه‌جێكردنی یاساكانی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ده‌كات
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به‌ڕێز حاكم زاملی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی لیژنه‌ی یاسایی كرد بۆ تاوتوێكردنی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی زایۆنی.
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كه له شوێنی لیژنه‌كه له ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به ئاماده‌بونی نوێنه‌رانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان له ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه‌چو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی به‌ڕێزی لیژنه جیاوازه‌كان، زاملی ته‌ئكیدی له گرنگی ئه‌و یاسایه كرده‌وه به‌وپێیه‌ی به‌رپرسیارێتیه‌كی ئه‌خلاقی و نیشتمانییه‌و ئه‌وه‌ش پێویستی ده‌كات ئه‌ندامانی به‌ڕێزی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی پێ بده‌ن.
به هه‌مان شێوه ستایشی لیژنه‌ی یاساییشی كرد له‌سه‌ر كاره به‌رده‌وامه‌كانی بۆ داڕشتی ئه‌و یاسا گرنگه‌و پێزانینی هه‌بو بۆ رۆڵی گرنگی لیژنه‌كه له داڕشتنی یاسا جۆراوجۆره‌كاندا.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا لیژنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل گوێڕادێری ئه‌و تێبینی و پێشنیارانه بو، كه له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانه‌وه سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی یاساكه خستیانه‌ڕو له‌گه‌ڵ تێبینی په‌رله‌مانتارانی به‌ڕێز سه‌باره‌ت به بڕگه‌كانی یاساكه‌و ماده جیاوازه‌كانی.
لیژنه‌كه ته‌ئكیدیشی له سوربونی خۆی كرده‌وه بۆ تاوتوێكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و تێبنییانه‌ی خرانه‌ڕو، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیدان به دیدار و میوانداریكردنی سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی تری په‌یوه‌ندیداری راپه‌ڕاندن له پێناو تۆكمه‌كردنی یاساكه تا ئه‌وكاته‌ی ده‌گات به ده‌نگدان له‌سه‌ری.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
2022/5/24