لیژنه‌ی گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندیه‌كان میوانداری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كات
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2/6/2022 لیژنه‌ی گواستنه‌وه وپه‌یوه‌ندییه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار خاتوو زه‌هره ئه‌لبچاری سه‌رۆكی ته‌مه‌ن و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامه‌كانی میوانداری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كات
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی ئه‌وباجانه‌كرا كه له‌سه‌ركارتی پركردنه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی مۆبایل دانراوه وكاربكرێت بۆ لابردنی ئاوباجانه بارگرانی له‌سه‌ر شانی هاوڵاتیان سوك بكات وخزمه‌تگوزاری باشتریان پێشكه‌ش بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له بلۆككردنی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه كرا كه‌سوكایه‌تییه بۆكۆمه‌ڵگه و دژی به‌ها ئه‌خلاقییه‌كانه و پێویسته میكانیزمێك بۆچاره‌سه‌ركردنی دابنرێت و، وێڕای سنوورداركردنی ئامێره‌كانی گوێگرتن وچاودێریكردن كه كاریگه‌ری له‌سه‌رتایبه‌تمه‌ندی تاك وكۆمه‌ڵگه هه‌یه، هاوكات لیژنه‌كه ته‌ئكیدیكرده‌وه پشتیوانی وپاڵپشتی ده‌سته‌كه ده‌كات بۆ تاووتوێكردنی ئه‌و دۆسیانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسكرا و چاره‌سه‌ری پێویست بۆتێپه‌ڕاندنی ئه‌وئاسته‌نگانه‌ی دێته به‌رده‌میان بدۆزرێته‌وه.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
2/6/2022