لیژنه‌ی گواستنه‌وه وپه‌یوه‌ندییه‌كان تاوتوێی دۆسیه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یاسایانه ده‌كات كه‌تایبه‌تمه‌ندی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌گه‌ڵ مافی مرۆڤدا هه‌یه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28 /7/2022 په‌رله‌مانتار زه‌هره ئه‌لبه‌چاری سه‌رۆكی لیژنه‌ی گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی لیژنه‌كه له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌سه‌ر داوا و به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سه‌رۆكی لیژنه‌كانی ئاسایش و به‌رگری و مافی مرۆڤی په‌رله‌مان ئاماده‌بوون.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا پرۆژه یاسای تاوانی ئه‌لیكترۆنی و پرۆژه یاسای ئازادی راده‌ربڕین وكۆبونه‌وه و خۆپیشاندانی ئاشتییانه و پرۆژه یاسای ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان و پرۆژه‌یاسای په‌یوه‌ندی وزانیارییه‌كان و پرۆژه یاسای وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندی وته‌كنه‌لۆجیا تاوتوێكرا و شێواندن و تێهه‌ڵچوون له‌ناوه‌ڕۆك و ناونیشانی پرۆژه یاساكانی سه‌ره‌وه دا یه‌كبخرێته‌وه هه‌ندێكیشیان تێكه‌ڵ به‌كارتی یاسادانانی پێشنیازكراو بكرێته‌وه كه چاره‌سه‌ری هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ست به‌لایه‌نی هونه‌ری و ئه‌منی لایه‌نی یاسایه و سزادان و ناونیشانی مافی مرۆڤ و ئازادی راده‌ربڕین ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له لیژنه‌كانی مافی مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئاسایش وبه‌رگری و لیژنه‌ی گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌رله‌مان.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
28 /7 /2022