لیژنه‌ی‌ کار و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پەرلەمان میوانداری لیژنەی هەماهەنگی سەندیکای بەرنامەسازان دەکات

لیژنەی کارو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئه‌مڕۆ پێنج شەممە 10/11/2022 بە سەرۆکایەتی نەهلە فەهداوی سەرۆکی تەمەنی لیژنەو ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامان، میوانداری لیژنەی هەماهەنگی سەندیکای بەرنامەسازانی عێراقی کرد بۆ تاوتوێکردنی یاسای پێشنیازی سەندیکای بەرنامەسازان.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕگەکانی یاساکە پێداچوونەوەی بۆ کراو وگوێیان لە پێشنیازو بۆچوونەکانی لیژنەی هەماهەنگی سەندیکا گرت لە سەر هەندێک لە بڕگەو مادەکانی.

لیژنەی کارو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەردەوامن لە میوانداری و دیالۆگ لە گەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بە ئامانجی پێگەیاندنی یاساو چەسپاندنی پێش ئەوەی بۆ خوێندنەوەی یەکەم لە ناو ئەنجومەنی نوێنەراندا پێشکەش بکرێت.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٠/١١/٢٠٢٢