لیژنه‌ی‌ کاری پەرلەمانی دوو ڕاپۆرت لە سەر یاسای خانەنشینی کرێکاران و هەموارکردنی یاسای کەمئەندامان تاوتوێ دەکات

ڕۆژی سێشەممە 8/11/2022 لیژنەی کارو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە سەرۆکایەتیی نەهلە فەهداوی سەرۆکی تەمەن و بەئامادەبوونی خانمان و بەڕێزان ئەندامانی لیژنە کۆبونەوە، بۆ تاوتوێکردنی دوو ڕاپۆرت لە سەر یاسای خانەنشینی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران و هەموارکردنەوەی یەکەمی یاسای کەمئەندامان و پێداویستییە تایبەتەکان ژمارە 38ی ساڵی 2013.

لە میانەی کۆبوونەوەکەدا ئەو دوو ڕاپۆرتە بە فراوانی گفتوگۆیان لە بارەوەکرا و ئەو تێبینی و پێشنیازانەی تێیدا هاتبوون لە لایەن لیژنەی کاری پەرلەمانەوەو لیژنەکانی پشتیوانی تاوتوێکران بە ئامانجی باشترکردنی بارودۆخی کرێکاران لە کەرتی تایبەت لە بوارە جیاجیاکانداو دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان و پاراستنی مافی کەسانی کەمئەندام و پێداویستی تایبەتی ئابوری و کۆمەلایەتی.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٨ / ١١ / ٢٠٢٢