لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه تاوتوێی هه‌ندێ پرۆژه‌یاسا ده‌كات و بۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م به‌رزده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار عامر ئه‌لفایز و ئاماده‌بوونی هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامه‌كانی به‌مه‌به‌ستی تاووتوێی هه‌ندێك له‌پرۆژه‌یاساكان كۆبۆوه .
له‌میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌نگیان له‌سه‌ر چوار پرۆژه یاسا دا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن تا بخرێته خشته‌كاری خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می دانیشتنه‌كانی داهاتوو، وێرای هه‌ندێك تێبینی و پێشنیاری په‌رله‌مانتار شه‌علان كره‌ییم جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌كه پێشكه‌شیكرد به‌تایبه‌تی دوای دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران .
هه‌رله‌وكۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌رێز سه‌رۆكی لیژنه‌كه پێشنیاری ئاراسته‌كردنی بانگهێشتنامه‌یه‌كی میوانداری بۆ ئه‌نجومه‌نی شورای سعودییه و په‌رله‌مانی ئازه‌ربێجانی كرد.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
23 ی تشرینی دووه‌می 2022