لیژنه‌ی فێركردن ئه‌نجامه‌كانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری خوێندنی باڵا تاوتوێ ده‌كات
لیژنه‌ی فێركردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی موزاحیم خه‌یات، سه‌رۆكی به ته‌مه‌ن و ئه‌ندامه‌كانی|، رۆژی چوارشه‌ممه بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند ته‌وه‌رێكی به‌رنامه‌ی كاریان كۆبونه‌وه.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مدواییه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیری خوێندنی باڵا تاوتوێكراو ته‌ئكیدكرایه‌وه له‌سه‌ر تاوتوێكردنی بابه‌ته‌كانی به‌گه‌ڕخستنی كورسییه‌كانی خوێندنی باڵا‌و نه‌كه‌وتن له ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢.
هاوكات بڕیاری ئه‌وه‌ش درا له ئه‌ندامانی لیژنه چه‌ند لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی بۆ پێداچونه‌وه به یاساكانی پێش‌و و پێشكه‌شكردنی تێبینییه‌كان و پێشنیاره‌كان له‌وباره‌یه‌وه دروستبكرێت.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٨/٦/٢٠٢٢