لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵەکانی پەرلەمان میوانداری سەرۆکی دیوانی مەسیحی و ئێزیدی و مەندائیانی سابیئی دەکەن
ڕۆژی سێشەممە 31/5/2022 لیژنەی ئەوقاف و خێڵەکان بە سەرۆکایەتی په‌رله‌مانتار مەحمود ئەلمەشهەدانی سه‌رۆكی تەمەن و ئامادەبوونی ئەندامانی میوانداری بەڕێز ڕەعد جەلیل که‌چه‌چی سه‌رۆكی دیوانی ئەوقافی مەسیحی و ئێزیدی و سابیئی مه‌ندائییان كرد
لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی كارەكانی دیوان و پرۆژە تەواوكراوەكان و ئه‌وپڕۆژانه‌ی له‌ته‌واو بووندان كرا‌و وێڕای په‌یكه‌ری ئیداری دیوان و بودجەكەشی.
سەرۆکی دیوان باسێكی تێروته‌سه‌لی کار و چالاکییەکانی دیوانەکە و بابەتەکانی بودجە و هه‌ردوو لایه‌نی کارپێکردن و وەبەرهێنانی بۆكردن و ،هه‌روه‌ها ئه‌و کێشانەی کە لە کاره‌كانیاندا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، وروونیشیكرده‌وه كه ئه‌م دیوانه ساڵی 2004 دامه‌زراوه و و به‌رپرسه‌له 14 تایه‌فه‌ی مه‌سیحی و ێڕای ئه‌وه‌ی ئێزیدی و سابیئییه‌كانیش دابه‌شبوون به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراقدا وهیچ موڵكێكی وه‌به‌رهێنانیشیان نییه
بەڕێز که‌چه‌چی جەختی لە گرنگی پێدانی بودجەیەکی گه‌وره‌تر بۆ دیوان ته‌رخان بكرێت بەهۆی ئەو کارە زۆرەی کە پێی سپێردراوە، ئاماژەی بەوەدا کە نەبوونی نه‌ختینه‌ی دارایی دەبێتە هۆی دواکەوتنی تەواوکردنی پڕۆژەکانی دیوانەکە.
لای خۆیەوە جێگری سەرۆکی لیژنەکە په‌رله‌مانتار محەمەد ئەلسه‌یهود، پرسیاری رێژه‌ی سه‌دی ته‌واوكردنی پرۆژه‌كان و ژماره‌ی كڵێسه‌كانی ناو عێراقی كرد ، وێڕای ئه‌و پرۆژانه‌ی تایبه‌ته به‌سابیئی وئێزیدییه‌كان.
په‌رله‌مانتار مەحمود ئەلمەشهەدانی سه‌رۆكی تەمەن، پرسیاری ئه‌و کێشە و پێشێلكارییه ئیداری و داراییانه‌ی پەیوەست بە کارەکانی دیوانه‌كه‌یان كرد کە ئاراسته‌ی دەستەی ده‌ستپاكی کراون.
لای خۆیه‌وه سەرۆکی دیوان ئاماژەی بەوەدا کە هیچ پێشێلکارییەک نەبووە، وئەو لێکۆڵینەوەیەی لەلایەن دەستەی ده‌ستپاكییه‌وه سەبارەت بە پرۆژەی بیره‌كان لە دەشتی قەرەقوش و بەرته‌له ئەنجامدراوە ده‌یسه‌لمێنێت كه‌سه‌رپێچی تیانه‌كراوه.
لای خۆشیانەوە ژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنەكە داوایان كرد كە راپۆرتی چاودێری دارایی تایبه‌ت به دیوان و لیستی ئەو پرۆژانەی دیوان لە ساڵی 2004 تا ئێستا ئەنجام دراون و بەهای هەر پرۆژەیەك و لایه‌نی سوودمه‌ند یان بۆ بنێت .
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتار شه‌ریف سلێمان ناڕەزایی خۆی دەربڕی لەو كارانەی كە لەلایەن دیوانه‌وە ئەنجام دەدرێن داد په‌روه‌رانه‌نییه وبه‌دادپه‌روه‌ری به‌شناكرێت به‌سه‌ر ئایینه‌كاندا
ئاماژەی بەوەدا كە ئێزدییەكان 5%ی بودجەی مەكتەب وەرناگرن بۆ جێبەجێکردن و دامەزراندنی پڕۆژەی تایبەت به گوندەکانیان وداوای کۆتاییهێنان بەو نادادپەروەرییه‌ده‌كه‌ن كه له‌سه‌ریانه ، ڕوونیشی دەکەنەوە کە ئێزدییەکان نوێنەری ڕاستەقینە و دادپەروەرانه‌یان لە پله وپۆسته‌كاندا نییە و، داواش لە سەرۆکی دیوان دەکەن ئەم كێشانه‌یان بە زووترین کات بۆ چارەسەر بکات.
هەردوولا رێککەوتن لەسەر هاوکاریکردن بۆ چارەسەرکردنی هەموو ئەو گرفت و ئاستەنگانەی کە دەبنە هۆی ئاستەنگ لەبه‌رده‌م کار و چالاکییەکانی دیوانه‌كه، هەروەها بەردەوامبوون لە کۆبوونەوەکان بە ئامادەبوونی هەردوو جێگری سەرۆکی دیوانه‌كه لە میوانداریی داهاتوودا.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی ڕاگەیاندن
5/31/2022