لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كان پیرۆزبایی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز له‌موسڵمانان ده‌كات
بسم الله الرحمن الرحيم
( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ ءامَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَىٰ الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ) صدق الله العلي العظيم
به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كان جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایی له گه‌لی عێراق و موسڵمانانی سه‌رتاسه‌ری جیهان كرد‌و هیوای لێخۆشبوونی گوناهه‌كانیان و ئارامی رۆژوگرتنیانی خواست و یارمه‌تیده‌ریان بێت له خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆزداو هاوكات لیژنه‌كه به‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانییه‌وه داوای له‌حكومه‌تی عێراق و هێزه سیاسییه‌كان كرد یه‌كڕیزبن و ناكۆكییه‌كن وه‌لابنێن و پێكه‌وه وڵاتێكی به‌هێز دروستكه‌ن كه په‌یڕه‌و و یاسا و ده‌ستوور حوكم بكات و ، ئه‌م مانگه پیرۆزه‌ش ببێته سه‌ره‌تایه‌كی نوێ و راستی بۆبه‌دیهێنانی ئامانجه‌كان و هه‌روه‌ها لیژنه‌كه داوا له‌رۆڵه‌كان ده‌كات ئه‌م رۆژه‌پیرۆزانه بقۆزنه‌وه به‌وپێیه‌ی مانگێكی بازرگانی به‌سووده و ده‌رگای به‌خته‌وه‌ری ده‌كاته‌وه و ده‌رگای دۆزه‌خ داده‌خات بۆبه‌زه‌یی نێوان خۆیان داوای لێخۆشبوو‌ن له‌هه‌موو هه‌ڵه و گوناهێك له‌یه‌زدانی مه‌زن بكه‌ن و یه‌كبگرن و به‌ئاشتی بژین ، داواكارین له‌یه‌زدانی مه‌زن درێژه به‌نیعمه‌تی ئاسایش و سه‌قامگیریمان بدات و رۆژوو و تاعه‌تتان قبوڵ بكات هه‌رئه‌ویشه زۆر چاكه‌كه‌ر و به‌به‌زه‌یی و میهره‌بانه بۆ ئیمانداران.
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كان له‌په‌رله‌مان
30 ی شه‌شه‌ڵانی 1444
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
22/3/2023