لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كان له‌په‌رله‌مان پیرۆزبایی جه‌ژنی دروستبوون ( برۆنایا ) له رۆڵه‌كانی سابیئه‌ی مه‌ندائییه‌كان ده‌كات
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كان له‌په‌رله‌مان به‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانیه‌وه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی دروستبوون ( برۆنایا )جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی رۆڵه‌ی سابیئه مه‌ندائییه‌كانی كرد و ، هیوایان بۆخواستن له‌خۆشی و به‌خێرو به‌ره‌كه‌ت و به‌خشین و پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م مه‌زهه‌به‌كانی تری گه‌لی عێراقدا .
سه‌رۆك و ئه‌ندامه‌كانی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كان له‌په‌رله‌مان جه‌ختیان كرد له‌وه‌ی ئه‌م بۆنه پیرۆزانه بانگه‌وازێكه بۆپه‌یوه‌ندی و یه‌كڕیزی و به‌شداریكردنی خۆشیه‌كان و گۆرَینه‌وه‌ی پیرۆزبایی نێوان رۆڵه‌كانی یه‌ك نیشتمانه و ، دا‌واشیان له‌یه‌زدانی مه‌زن كرد وڵاته‌كه‌مان وڵاتی هه‌مه‌چه‌شنی شارستانی بپارێزێت
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كان له‌په‌رله‌مان
21 ی شه‌شه‌ڵان 1444 ی كۆچی
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
14 ی ئازاری 2023