ليژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی تاوتوێ ی نەخشە ڕێگای کاری لیژنەکە دەکات بۆ قۆناغی داھاتوو

لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی بە سەرۆکایەتی بەڕێز ( علی یوسف الموسوی) ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ٢٥/٥/٢٠٢٢ کۆبۆوە بەمەبەستی کاری لیژنەکە لە قۆناغەکانی داھاتودا.
– لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی لیژنەو ھەموارکردنەوەی بەجۆرێک کە یەکانگیر نەبێت لەگەڵ پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی نوێنەران، وەھەروەھا تاوتوێ ی ئەو پرۆژە یاسا پێشنیارکراوەنەی خولەکانی پێشوو کرا کە کە تەواو نەکراون و نە بوونەتە یاسا و دیاری کردنی ئامرازێک تاوەکو بە پێ ی گرنگیان بکرێنە یاسا لەم خولەی ئەنجوومەن.
– ھەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا کەلە ھۆڵی دەستووریی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو جەخت کرایەوە لە سەر ھەمەئاھەنگی کاری ئەندامانی لیژنەی ناوبراو کە ھەستن بە ڕۆڵی خۆیان لە ھەردوو لایەنی چاودێری و یاسادانانەوە، وەمیوانداری کردنی کادری پێشکەوتووی ھەریەک لە وەزارەتەکانی پیشەسازی و بازرگانی لە کاتێکی دیاری کراوی ڕۆژانی ئاییندە بەمەبەستی گفتوگۆو کاری پێکەوەیی لە داھاتوودا.

ئەنجوومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٥/٥/٢٠٢٢