له میانی میوانداریكردنی پۆلیسی وزه.. زاملی: به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو و به سه‌رپه‌رشتی كۆمپانیاكانی نه‌وت و مافیا ده‌سه‌ڵاتداره‌كان نه‌وت به قاچاخ ده‌بردرێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5ـی حوه‌زه‌یرانی 2022 به‌ڕێز حاكم زاملی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی هه‌ردو لیژنه‌ی نه‌وت و وزه و ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كرد.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به ئاماده‌بونی پاسه‌وانه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به پۆلیسی نه‌وت و وزه، میوانداری لیوا غانم محه‌مه‌د، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی وزه و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌رانی پۆلیس كرا.
له‌میانی ئه‌و میواندارییه، كه له‌سه‌ر داوای په‌رله‌مانتار حه‌یده‌ر مه‌نسوری به‌ڕێوه‌چو، زاملی باسی له‌وه‌كرد، به‌پێی زانیاریی پشتڕاستكراو بڕی به قاچاخبردنی ده‌رهاویشته‌كانی نه‌وت نیوه‌ی بڕی هه‌نارده‌كردنی راسته‌قینه‌ی نه‌وتی عێراقه، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه دێت كه سه‌روه‌ت و سامانێكی گه‌وره‌ی دارایی به فیڕۆ ده‌ڕوات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مافیاكان و چه‌ند لایه‌نێكی ده‌سه‌ڵاتداری تایبه‌تمه‌ند كه پشتیان به كۆمپانیا جیهانییه‌كان نه‌وت به‌ستوه به مه‌به‌ستی دانانی كه‌ره‌سته‌ی پێویستی به قاچاخبردن.
ئه‌وه‌شی وت، وێرانكاری كه‌رتی كاره‌باشی گرتوه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه تاوه‌ره‌كانی كاره‌با جارێك له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه ده‌ته‌قێنرێته‌وه به مه‌به‌ستی دروستكردنی ناسه‌قامگیری، چه‌ندین جاریش له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتدارانه ده‌ته‌قێنرێته‌وه كه هه‌وڵیی ئه‌وه ده‌ده‌ن گرێبه‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌و دروستكردنه‌وه‌ی ئه‌و بورجانه وه‌ربگرن كه تێكده‌شكێنرێن.
جێگری یه‌كه‌م ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كرده‌وه، هه‌مو ئه‌وانه له‌سه‌ر زانیاری به‌رده‌ست پشتڕاستكراونه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، كه پێشێلكارییه‌كان ده‌روازه سنورییه‌كان و باج و گومرگ و به‌نده‌ره‌كانیشی گرتوه‌ته‌وه‌و له‌سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌وه عێراقییه‌كان له داهاتێكی زۆر بێبه‌شكراون، كه ئه‌گه‌ر به ئاراسته‌یه‌كی باش به‌كاربهێنرێت، گۆڕانكاری گه‌وره دێنێته ئاراوه.
جێگری یه‌كه‌م جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، ئه‌و پێشێلكارییانه پێویستی به‌وه‌یه هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی جدی له‌سه‌ر بكرێت له‌لایه‌ن هه‌ردو ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی و راپه‌ڕاندن و پشتیوانی تایبه‌تی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بكرێت تا سنورێك بۆ ئه‌و دیارده‌یه دابنێن كه خه‌ریكه ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئابوری عێراق و وێرانكردنی تواناكانی، بۆیه پێویسته گورز له‌و دیاره‌ده‌یه بوه‌شێنرێت جا هه‌رلایه‌نێكی له پشته‌وه بێت.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند دۆسیه‌یه‌ك رونكرایه‌وه، له‌وانه‌ش: دۆسیه‌ی كارمه‌ندانی پۆلیسی وزه‌و به مه‌ده‌نیكردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی له هه‌ندێك ناوچه روده‌ده‌ن.
داواشیانكرد هه‌ردو لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری و وزه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ئاماری پێشێلكارییه‌كان ئاگادار بكرێنه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتێكی فراوانتر بدرێت به پێگه‌كانی پاراستن تا رێوشوێنی ئه‌منی توند بگرنه‌به‌ر و كاره‌كته‌ره‌كانی گه‌نده‌ڵی تێیاندا ریشه‌كێش بكه‌ن.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢٢/٦/٥