له میانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی گرفتی دامه‌زراندنی خاوه‌ن پیشه پزیشكی و ته‌ندروستییه‌كان.. زاملی داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بۆ بێكاری بدۆزنه‌وه‌و هۆشداریشیدا له قاڵبدانی رۆڵی ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی فیدراڵی
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ـی حزه‌یران، حاكم زاملی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاری كرد، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه رێكخرابو.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا میوانداری هه‌ریه‌كه له هانی مو‌سا به‌در، وه‌زیری ته‌ندروستی و كادیرانی پێشكه‌وتوی وه‌زاره‌ته‌كه‌و به‌ڕێز مه‌حمود ته‌میمی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی فیدراڵی و بریكارانی وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و كشتوكاڵ و سه‌رۆكانی سه‌ندیكاكانی كه‌رتی پزیشكی و ته‌ندروستی و نوێنه‌رانی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرا.
جێگری یه‌كه‌م داوایكرد سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی فیدراڵی چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بدۆزنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی بێكاری ده‌رچوانی زانكۆ و گه‌نجانی تری بێكار و له‌وباره‌یه‌شه‌وه توێژینه‌وه‌ی واقیعی بخه‌نه‌ڕو.
جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی دانانی نه‌خشه رێگایه‌كی گشتگیریش كرده‌وه له نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی فێركردنی باڵا‌و دارایی و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌نجومه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌و ئاسته‌نگه په‌یوه‌ندیداره‌كان به دامه‌زراندنی خاوه‌ن پیشه پزیشكی و ته‌ندروستییه‌كان.
زاملی پێیوابو دۆسیه‌ی دامه‌زراندن ته‌نها له ده‌ستی ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی فیدراڵیدایه‌و پێویسته حكومه‌ت لێپێچینه‌وه له‌و وه‌زاره‌ت و لایه‌نانه بكه‌ن، كه پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌وه ده‌جوڵێنه‌وه.
داواشیكرد ئه‌نجومه‌نی راژه، هه‌نگاوی كارا‌و هانده‌رانه بنێت بۆ كاراكردنی سێكته‌ره‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و وه‌به‌رهێنان به مه‌به‌ستی زیادكردنی توانای جێكردنه‌وه‌و دواتریش كاراكردنی یاسایی دڵنیایی ته‌ندروستی به مه‌به‌ستی هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت.
جێگری یه‌كه‌م هۆشداریشیدا له قاڵبدانی رۆڵی ئه‌نجومه‌نه‌كه له رێی فشارخستنه سه‌ری و رێگریكردن له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی كه هۆكاره بۆ كۆتاییهێنان به دامه‌زراندنه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كان.
ئه‌نجومه‌نه‌كه‌شی راسپارد، چاودێری دیارده‌ی به‌كارخستنی كرێكاری بیانی بكه‌ن، كه بازاڕی كاری له وڵات‌دا لاوازكردوه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢٢/٦/١