له میانی سه‌رۆكایه‌تیكردنی كۆبونەوەیه‌كی لیژنەی یاسایی.. زاملی: پەرلەمان رەشنوسێكی نوێی یاسای ئاسایشی خۆراك تاوتوێ ده‌كات كە لەلایەن لیژنەی داراییەوە پێشكەشكراوە به واژۆی زیاتر لە 50 په‌رله‌مانتار
ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی ئایاری 2022، حاکم زاملی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرپەرشتی کۆبونەوەی لیژنەی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كرد به مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی بڕگەکانی یاسای پێشنیارکراوی قەدەغەکردنی ئاساییکردنەوەو دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ قەوارەی زایۆنی و تۆكمه‌كردنی یاساكه بۆ خوێندنەوەی دوەم، له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنی ڕەشنوسی نوێی یاسای پێشنیارکراوی ئاسایشی خۆراک، کە لە ڕێگەی لیژنەی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه به واژۆی زیاتر لە 50 پێشكه‌شكراوه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا زاملی سه‌رنجی خستە سەر کۆمەڵێک پێشنیاری پەیوه‌ندیدار بە پێشنیاری بە تاوانناساندنی ئاساییکردنەوەی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له‌گه‌ڵ به گرنگ دانانی گفتوگۆکردن له‌سه‌ریان پێش خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م هاوكات له‌گه‌ڵ په‌له‌كردن له‌سه‌ر دەنگدان لەسەری لە دانیشتنه نزیكه‌كانی داهاتودا.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا جێگری یەكەم تاوتوێی رەشنوسی یاسای ئاسایشی خۆراكی كرد، كە لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانەوە پێشنیازكراوە و بڕیار وایه بۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م لە دانیشتنی داهاتودا بخرێته.
جەختیشی كردەوە لەسەر په‌له‌كردن له پشتیوانیكردنی پێداویستییەكانی خەڵك و دەستەبەركردنی تەرخانكردنه زیادەكان بۆ بەشە خۆراكی مانگانه‌و موچه‌ی چاودێری كۆمەڵایەتی له‌گه‌ڵ دابینكردنی سه‌رجه‌م پێویستییه‌كانی کارەبا لەم وه‌رزی هاوینه‌دا.
شایسته‌كانی جوتیاران و تەرخانکردنه داراییه‌كان بۆ پارێزگا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت، له‌گه‌ڵ دروستكردنی نەخۆشخانە و خوێندنگه‌كان و نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکان، به‌شێكی تر بون له پێداگرییه‌كانی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
باسی له‌وه‌شكرد، ئەنجومەنی نوێنەران کاردەکات بۆ دورخستنه‌وه‌ی هەر بڕگەیەک، کە بقۆزرێته‌وه به مه‌به‌ستی فیڕۆدانی پاره‌و سامانی گشتی.
لە درێژەی قسەکانیدا زاملی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: هاوڵاتییان چاوەڕێی چه‌ندین خواست و داواكاری پێویست و خێران به ئامانجی كۆتاییهێنان به نه‌هامه‌تییه‌كانیان، بۆیه پێویسته هه‌رشتێك به هه‌ر پاساوێك ببێته كۆسپ له به‌رده‌م ئه‌و رێكارانه‌دا، دوربخرێته‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
15-5-2022