له میانی دو كۆبونه‌وه‌ی جیا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی و وه‌زیری دارایی.. زاملی ته‌ئكید ده‌كاته‌وه له ده‌سته‌به‌ری ته‌رخانكردنی دارایی و بۆ وانه‌بێژان و ئیدارییه‌كان و گرێبه‌ست و كرێگرته‌كان له وه‌زاره‌ته‌كانی كاره‌باو نه‌وت له‌ناو یاسای ئاسایشی خۆراكدا
حاكم زاملی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رۆژی یه‌كشه‌ممه 5ـی حوه‌زه‌یرانی 2022 له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی به ئاماده‌بونی به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی كۆبوه‌وه به مه‌به‌ستی كۆتا ده‌ستكاریكردنی یاسای پێشنیاركراوی “پشتیوانی به‌په‌له‌ی ئاسایشی خۆراك و بوژانه‌وه”و كۆتاییهێنان به تاوتوێكردنی تا بخرێته به‌رنامه‌ی كاری دانیشتی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه به مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌ری.
زاملی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، دۆخی دارایی وانه‌بێژان و كارگێڕییه‌كان له‌گه‌ڵ كرێگرته‌كانی رۆژانه‌و گرێبه‌سته‌كان له وه‌زاره‌تی كاره‌باو نه‌وت باشبكرێت له رێی ته‌رخانكردنی بڕه پاره‌یه‌كی جێگر بۆیان له یاسای “ئاسایشی خۆراك”دا.
هاوكات جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر زیادكردنی بڕه پاره‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان و كۆبۆنی خۆراك و ته‌رخانكردنی بڕه پاره‌ی پێویست بۆ هاورده‌كردنی غاز و دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌رده‌وامی وزه‌ی كاره‌با له‌م هاوینه‌دا ده‌سته‌به‌ر بكات و پاره‌ی پترۆدۆلاریش بۆ پارێزگا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی نه‌وت دابین بكرێت له‌گه‌ڵ ته‌رخانكردنی بڕی پێویست به مه‌به‌ستی بوژانه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كان و شایسته داراییه‌كانی جوتیاران.
له هه‌مان چوارچێوه‌دا زاملی له نوسینگه‌ی خۆی، چاوی به به‌ڕێز عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی كه‌وت و رێكه‌وتن كرا له‌سه‌ر زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك له یاسای ئاسایشی خۆراك به مه‌به‌ستی باشكردنی دۆخی دارایی وانه‌بێژان و كارگێڕی و كرێگرته‌كان و گرێبه‌سته‌كان.
وه‌زیریش ده‌ستكراوه كرا بۆ ئه‌نجامدانی گواستنه‌وه‌ی ته‌رخانكردنه‌كانی تر ئه‌گه‌ر پێویستی كرد.
ته‌ئكیدیش كرایه‌وه له‌سه‌ر پێویستی هه‌ماهه‌نگی زیاتر له نێوان نوسینگه‌ی جێگری یه‌كه‌م و وه‌زاره‌تی دارایی و لیژنه‌ی دارایی به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی چین و توێژه جیاوازه‌كان به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن تا سه‌رجه‌م ته‌رخانكردنه‌كان بگاته ده‌ستی ئه‌وانه‌ی شایسته‌یین.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢٢/٦/٥