له‌ زیندوكردنەوەی یادی بۆردومانی هەڵەبجە بەچەكی قەدەغەكراو.. مەندەلاوی: تاوانی هەڵەبجە پەڵەیەكی شەرمەزارییە بەتەوێڵی ڕژێمی لەناوچوو.. داوادەكەین پەلەبكرێت لەڕێوشوێنەكانی بەپارێزگاكردنی وەك وەفادارییەك بۆ شەهیدان

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕاگەیاند: ئەو قەسابخانەیەی بەعسی فاشی دەرهەق بە بێتاوانان لەمنداڵ و ژنانی هەڵەبجە ئەنجامیدا, پەڵەیەكی ڕەشە بە تەوێڵی ڕژێمە خوێناوییەكەیەوە.
مەندەلاوی، لە بەیاننامەیەكدا ڕۆژی پێنج شەممە 16ی ئازاری 2023 ئاماژەی بەوەدا: ئەمڕۆ بەشكۆ و شانازییەوە یادی ئەو شەهیدە بێتاوانانە دەكەینەوە گیانی پاكیان بەبێ‌ هیچ تاوانێك لێسەندرا, كەشایەتحاڵێكی ڕاستەقینەن لەسەر تاوانی ئەو ڕژێمە خوێناوییەی گەلەكەی زۆر وەحشیگەرانە سەركوتكرد.
جێگری یەكەم، ستایشی بڕیارەكەی حكومەتی كرد بۆ بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە, داواشیكرد پەلەبكات لەڕێوشوێنەكانی وەك وەفادارییەك بۆ خوێنی شەهیدان و دابینكردنی خزمەتگوزاری و قەرەبوكردنەوەی كەسوكاری قوربانیان.
ڕەحمەت و نەمری بۆ شەهیدانی هەڵەبجەو سەرجەم شەهیدانی عێراق.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٣/١٦