له‌میانی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كانی نه‌زاهه‌و كاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.. زاملی” سه‌ره‌تای وه‌رزی یاسادانانی داهاتو، سه‌رۆكایه‌تی هه‌میشه‌یی سه‌رجه‌م لیژنه‌كان داده‌نرێن و كۆتایی ده‌هێنرێت به به یه‌كداهاتنی كار‌و ئه‌ركی نێوانیان
به‌ڕێز حاكم زاملی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ـی حوزه‌یران سه‌رۆكایه‌تی دو كۆبونه‌وه‌ی جیای لیژنه‌كانی ده‌ستپاكی و كاری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به ئاماده‌بونی سه‌رۆكان و ئه‌ندامانی هه‌ردو لیژنه‌كه ئه‌نجامدا.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا جێگری سه‌رۆك باسی له به‌یه‌كداهاتنی كاری لیژنه‌كان و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌ندێك له لیژنه‌كان، به‌تایبه‌ت له خولی ئێستادا كرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌وڵ هه‌یه بۆ هه‌مواركردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌پێی گۆڕانكارییه نوێیه‌كان و دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ر لیژنه‌یه‌ك بۆئه‌وه‌ی زیاده‌ڕه‌وی نه‌كرێته سه‌ر ئه‌ركی یه‌كتر.
زاملی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، كه لیژنه‌ی ده‌ستپاكی یه‌كێكه له لیژنه بنه‌ڕه‌تییه‌كان به مه‌به‌ستی چاودێری كاری حكومه‌ت و دیواری یه‌كه‌می به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێستا‌و ئایینده‌یه دژ به گه‌نده‌ڵكاران به‌رپا ده‌كرێت.
ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كرده‌وه، له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی یاسادانانی داهاتو، سه‌رۆكایه‌تی هه‌میشه‌یی بۆ سه‌رجه‌م لیژنه‌كان داده‌نرێت.
له سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی كار و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی-ش، تاوتوێی یاسای پێشنیاركراوی خانه‌نشینی و دڵنیایی كۆمه‌ڵایه‌تی كرێكاران كرد‌و راسپارده‌ی كرد په‌له بكرێت له ئاماده‌كردن و تێروسه‌لكردنی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان.
هاوكات ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو، ئه‌و یاسایه، رۆڵی ده‌بێت له دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار و بوژانه‌وه‌ی كه‌رته ناكاراكانی وه‌ك كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و خزمه‌تگوزاری و گه‌شتوگوزار و هاندانی وه‌به‌رهێنان.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢٢/٦/٨