شاندێکی پەڕلەمانی عێراق لەگەڵ جێگری وەزیری تەندروستی ئەرمینیا کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی بابه‌تی هاوکاری هاوبەشی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا
ڕۆژی پێنجشەممه‌ی ڕابردوو، شاندێکی پەڕلمانی به سەرۆکایه‌تی سه‌رۆكی لیژنەی دۆستایەتی عێراقی و ئەرمینی پەڕلەمانتار سددیق محەممەدو جێگرەکەی بەڕێز وەتبان مەنسوورو ئەندامیەتیی هه‌ریه‌ك له پەڕلەمانتارە به‌ڕێزه‌كان ماجد شنگاڵی و تالیب خەلیل ڕاهی و نەهلە ئەفەندی و فارووق حەننا، له سەردانێکدا بۆ وەزارەتی تەندرووستی ئه‌رمینی لە شاری یەریڤانی پایتەختی ئه‌و وڵاته، کۆبوونەوەیەکی لە گەڵ خاتو لینا نانوشیان جێگری وەزیری تەندرووستیی ئەرمینی به‌ست.
لە میانه‌ی سەردانەکەدا، شاندی په‌رله‌مانی دۆخی تەندروستی لە ئەرمینیا و سیسته‌می ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته‌و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كانی عێراقی به‌سه‌ركرده‌وه، هه‌روه‌ها تاوتوێی یاسای تایبه‌ت به‌بواری ته‌ندروستی له‌م وڵاته كرد.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٩/ئازاری/٢٠٢٣