شاندێکی لیژنەی وەبەرھێنان و گەشەپێدان سەردانی دەستەی وەبەرھێنانی نشتیمانی دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی لیژنەی وەبەرھێنان لە ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ڤیان عهبدولعهزیز سەرۆکی تەمەن و ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنە، سەردانی دەستەی وەبەرھێنانی نشتیمانی کرد، بۆ تاوتوێکردنی ئەو ڕێوشوێنانەی کە گیراونەتەبەر دوای سەردانەکەی لیژنەکەیان لە ھەفتەی ڕابردوودا.
لە میانهی گفتوگۆکاندا، سەرۆکی لیژنە ئاماژەی بەوەکرد كه مەبەست لە سەردانەکە زانینی دیدگای دەستەی وەبەرھێنانه بۆ چارەسەرکردنی کێشەو خاڵە ناکۆک له سهرهكان.
دواتر ئامادەبوان ڕێکەوتن لە سەر ئەنجامدانی چەند کۆبونەوەیەکی تر لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان، تاوەکو بگەنە ڕێکەوتنێکی نوێ لە گەڵ کۆمپانیای ھەنوای کۆری بۆ ئهوهی سەر لەنوێ دهست به کارکردن بكرێتهوه لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی بەسمایە.
لهلایهن خۆیهوه سەرۆکی لیژنە باسی لە دیداری پێشوی لیژنەکەیان کرد لە گەڵ باڵێۆزی کۆریا لە بەغداد، كه مەبەست لە دیدارەکە گەیشتن بوو به شێوازی کۆتایی ڕێکەوتنەکەیان لە گەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار و دووپاتیشیكردهوه كه لیژنەی وەبەرھێنان سوورە لە سەر چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان لە کاتێکی کەمدا بەھۆی ئەوەی پرۆژەکە لە گرنگترین پرۆژەکانی نیشتەجێبوونەو گەورەترینیشە و گونجاوە بۆ فەراھەمکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ ئەو خەڵکانەی کە داھاتیان سنوردارە.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٥ ی دیسەمبەر ی٢٠٢٢