شاندی پەرلەمانی عێراق بەسەرۆكایەتی مەندەلاوی: مەندەلاوی لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی پیاوماقوڵانی ئوردونی كۆمەڵێك دۆسیەی پەیوەست بەزیادكردنی داهاتی وزەو دامەزراندنی ناوچەی ئازادو ئاسانكاری وەبەرهێنانی تاوتوێكرد

شاندی پەرلەمانی عێراق بەسەرۆكایەتی بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, ڕۆژی دووشەممە 20ی ئازاری 2023, سەردانی ئەنجومەنی پیاوماقوڵانی ئوردونی كردو لەلایەن بەڕێز سەمیر رفاعی سەرۆكی ئەنجومەن و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانەوە پێشوازی لێكرا.
مەندەلاوی جەختی لەخواستی ئەنجومەنی نوێنەران و حكومەت كردەوە, بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەنێوان هەردوو وڵات و كردنەوەی ئاسۆیەكی فراوانتر بۆ زیادكردنی پرۆژەكان و وەبەرهێنان.
شاندی عێراق لەگەڵ ئەنجومەنی پیاوماقوڵانی ئوردونی تاوتوێی زیادكردنی توانای ڕاكێشانی كارەبای كرد لەچوارچێوەی ڕێككەوتنی سێقۆڵی لەنێوان عێراق و ئوردون و میسر, لەگەڵ دۆسیەی سنورو ئاسانكاریكردن بۆ ڕێوشوێنەكانی وەبەرهێنان و دامەزراندنی ناوچەی بازرگانی لەنێوان هەردوو وڵات.
مەندەلاوی جەختیكرد لەسەر پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ سەرجەم هەوڵەكان بە ئامانجی تەواوكاری ئابوری لەگەڵ ئوردون بەوشێوەیەی دەچێتە بەرژوەندی هەردوو وڵات و گەلی برا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٣/٢٠