شاندی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كانی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
شاندی ئه‌وقاف و خێڵه‌كانی په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی ته‌مه‌ن و ئاماده‌بونی شێخ مه‌حمود سه‌یهود جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌كه و شێخ عه‌دنان جحێشی و په‌رله‌مانتاران مه‌حمود ئه‌لساعدی و غه‌ریب ئه‌حمه‌د ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌په‌رله‌مانی هه‌رێم كۆبونه‌وه
له‌میانی دیدارێكدا تاوتوێی ژماره‌یه‌ك بابه‌تیان كرد له‌وانه دۆسیه‌ی ئه‌وقافی هاوبه‌ش و دۆسیه‌ی حه‌ج و عومره و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وكێشانه‌ی ربه‌ڕوی ئه‌و دۆسیانه ده‌بێته‌وه له‌رێی هاوكاری هاوبه‌ش و به‌دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو.
هه‌روه‌ها شانده‌كه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌په‌رله‌مانی هه‌رێم تاوتوێی بابه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی و سنوردانان بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی كه مه‌ترسی هه‌یه له‌سه‌ر داڕمانی كۆمه‌ڵگا و وێرانكردنی پارێزگاكان.
هه‌ردوولا ئاماژه‌یاندا به گوتار و له‌ناوبردنی رك و كینه و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی بیرۆكه نامۆكان له‌سه‌ركۆمه‌ڵگاكانمان له‌ڕێی داڕشتنی یاساكانه‌وه و سازكردنی كۆنگره‌ی هزری بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی لاوان و داخستنی ده‌رگاكانی فیتنه و توندڕه‌وی كه هیوای چه‌ند رێكخراوێكی تیرۆریستیه.
له‌لایه‌كی تره‌وه شاندی لیژنه‌كه داوای له‌لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێم كرد سه‌ردانی په‌رله‌مانی عێراق بكه‌ن بۆ نزیككردنه‌وه‌ی دید و بۆچونه‌كانی نێوان دامه‌زراوه‌ی فیدراڵی و هه‌رێم و جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌رگرنگی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان لیژنه‌په‌رله‌مانیه‌كان بۆسودوه‌رگرتن له‌بیرۆكه و شاره‌زایی بۆده‌وڵه‌مه‌ندكردنی یاساكانه پێش داڕشتنی.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
10/5/2023