شاندی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ هاوتا قه‌ته‌رییه‌كه‌ی تاووتوێی پشتیوانی وڵاتانی برا ده‌كه‌ن له به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی پرسی به‌رده‌وامیی هێرشه دووباره‌بووەکانی وڵاتانی دراوسێ بۆسه‌ر زه‌وی و ئاسمانی عێراق
له‌چوارچێوه‌ی كارنامه‌ی رۆژانه‌ی خۆیدا و به‌ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌شداریكردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌كۆبونه‌وه‌كانی یه‌كێتی په‌رله‌مانیی نێوده‌وڵه‌تی كه‌له كیغالی پایته‌ختی كۆماری رواندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، شاندی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ هاوتا قه‌ته‌رییه‌كه‌ی به‌سه‌رۆكایه‌تی د. حه‌مده بنت حه‌سه‌ن ئه‌لسلێتی تاووتوێی ژماره‌یه‌ك دۆسییه و پرسی په‌یوه‌ست به گرنگی پته‌وكردنی ئاسۆی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش کرا له‌پێناوی پته‌وكردنی پەیوەندی دووقۆڵی و فراوانكردنی له‌بواره‌كانی ئابووری و بازرگانی و رۆشنبیری و چالاككردنی لیژنه‌ی دۆستایه‌تی له‌نێوپه‌رله‌مانتاراندا ، به‌شێوه‌یه‌ك بێت خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان بكات و له‌گه‌ڵ خواستی هه‌ردووگه‌لدا بگونجێت.
لای خۆیه‌وه شاندی عێراق به‌پێویستی زانی له‌به‌رامبه‌ر پرسه نیشتمانی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا هاوهه‌ڵوێستبن، لەگەڵ گرنگی رۆڵی وڵاتانی برا بۆ پشتیوانی داخوازی عێراق له به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی پرسی به‌رده‌وامی دوباره‌بونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی و پێشێلكارییه‌كانی وڵاتانی دراوسێ ( ئێران و توركیا ) بۆسه‌ر زه‌وی وئاسمانی وڵات.
هه‌روه‌ها به‌رده‌وامبوون له‌هه‌وڵه‌كان بۆمسۆگه‌ركردنی به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، وێڕای گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی پشتیوانی وه‌رزشی بۆلایه‌نی قه‌ته‌ر له‌پێناو سه‌ركه‌وتنیدا له پاڵه‌وانێتی جامی جیهانی تۆپی پێی ئه‌مساڵی2022 دا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
12 ی تشرینی یه‌كه‌می 2022