شاندی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ هاوتا ئوردونییه‌كه‌ی گفتوگۆ سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوووڵاتی دراوسێ و رێگه‌چاره‌ی یه‌كخستنی ئه‌رك و هه‌وڵه‌كان دەکەن له روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان
له په‌راوێزی چالاكی و كۆبونه‌وه به‌رده‌وامه‌كانی یه‌كێتی په‌رله‌مانیی نێوده‌وڵه‌تی كه ئێستا له كیغالی پایته‌ختی رواندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، شاندی په‌رله‌مانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له گه‌ڵ سه‌عاده‌تی ئه‌ندازیار هه‌یسه‌م ئه‌لزه‌یادیین سه‌رۆكی شاندی ئوردون وتووێژی فه‌رمی سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ ئه‌نجامدا، هه‌روه‌ها رێگه‌چاره‌ی یه‌كخستنی ئه‌رك و پشتیوانیكردنی هه‌وڵه‌كان له‌به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كانیان تاوتوێكرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاسایش و سه‌قامگیری لە سەرانسەری ناوچه‌كه‌داو كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان به‌تایبه‌تی كه‌سنووری هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندی مێژوویی كه‌لتووری هه‌ردوو وڵات پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
12 ی تشرینی یه‌كه‌می 2022