سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ بەشداری لە ڕێوڕەسمێکی پشتیوانی ژناندا دەکات

سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ په‌رله‌مانتار ئەرشەد ئەلساڵحی، ڕۆژی دووشەممە بەشداریکرد لە ڕێوڕەسمی نەهێشتنی توندوتیژی دژ بەژنان کە لە هۆڵی شەبیبی لە ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو.

جێگه‌ی‌ ئاماژه‌یه‌ كه‌ بەشداری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چوارچێوەی پشتگیری لیژنەی مافی مرۆڤە بۆ ژنان و پەرۆشیی بۆ یاسادانانی ئەو یاسایانەی کە زامنی مافی ژنان دەکات، لەوانەش ڕێگریکردن لە چەوساندنەوەو ناعەدالەتی بەرامبەر بە ژنان و ژیانێکی ئازادو شکۆبەخشی بۆ دابین بکرێت کە وەک بنەمای ماڵباتی‌ عێراقیە و ڕۆڵی سەرەکی لە بنیاتنانی کۆمەڵگەدا هەیە.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٩ / ١١ / ٢٠٢٢