سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە نیازی هەیە پێشنیارێک پێشکەش بەحکومەت بکات بۆ ناولێنانی شەقامەکان و گۆڕەپانەکان به‌ناوی‌ شاعیری‌ کۆچکردوو موزەفەر نواب

پەڕلەمانتارمەحما خەلیل عەلی ئاغا بە تەمەن سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی په‌ڕلەمانی جەختی لەوە کردەوە کەلیژنەكه‌یان نیازی وایە کە پێشنیارێک پێشکەش بکات بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی بینێرێت بۆ حکومەتی فێدراڵی بە مەبەستی ناولێنانی شەقام و گۆڕەپانەکان بۆ به‌ناوی‌ شاعیری کۆچكردوو موزەفەر نواب.
ئەمە لە بەیاننامەیەکی فەرمی پەڕلەمانتار مەحما خەلیل لە ئەمڕۆدا هات پاش بە جێهێنانی ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی شاعیری کۆچکردووی گەورە موزەفەر نواب “وتی: شاعیر ئەو کارە شعریە بەهرەمەندانەی پێشکەشکردووە کە دەنگدانەوەیەکی گەورەی هەبوو لە ویژدانی هاوشانەکانی و موعجەبەکانی لە هەموولایەکی وڵات و دەوڵەتە عه‌رەبیەکانی ناوخۆو نێودەوڵەتیدا، و جەختی کردەوە لە سەر” پێویستی زیندوڕاگرتنی‌ یادودەر خستنی ڕۆڵە داهێنەریەکانی ئەم هەستیارە بەهرەمەندە کە گۆڕەپانی شعری لە عێراق و نیشتمانی عه‌رەبیدا لە کیسیان چووە”.
مەحما خەلیل ئاگاداریدا بە”پێویستیی یادکردنەوەی ئەم پایەدارانەو تیشکخستنە سەر بەشێک لە کارە نەمرەکانیان لە بەردەم گەل و نەوەکانی داهاتوودا بۆ ئەوەی لە ناوماندابن و بیانکەین بە چرایەک و بە بیروگیاندا هاتن پاڵمان پێوەبنێت بۆ بەدیهێنانی ئەوەی کە گەلە بێبەشەکەمان بە هیوایەتی لە خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە لە ساڵانێکی دوورو درێژەوە تا ئێستا، ئاماژەیدا کە” لیژنەی خزمەتگوزاری بەرنامەیەکی کاریگەردادەنێت لە چاودێریکردن و چاکسازی و گۆڕانکاری لە کەرتەکانی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردەوەدا بۆ بە روبه‌ڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان کە بەرەوڕووی وڵات بووەتەوە”.

سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی پەڕلەمانی
پەڕلەمانتارمەحما خەلیل
ئەنجومەنی نوێنەران
٢١/٥/٢٠٢٢