سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆک کۆمار دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ هەینی چاوی کەوت بە دکتۆر عەبدولەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆمار.
لەمیانی دیدارەکە تاوتوێی بارودۆخی سیاسی وڵات کرا و پێشوازی کرا لە پێکهێنانی حکومەت و بەرنامە خزمەتگوزاریەکەی و پشتیوانی لە کۆی ئەو بوارانەی خواستی عێراقییەکان بەدیدێنێت.
هەر لە دیدارەکە گفتوگۆش کرا سەبارەت بە چەند یاسایەکی هەڵپەسێردراو و جەختکرایەوە لەسەر گرنگی دانانی خشتەیەکی کاتی بۆ دەرکردنیان، لەو چوارچێوەیەشدا تاوتوێی چالاکی و گفتوگۆکانی ناو سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمان کرا تایبەت بەو یاسایانە، و گرنگی ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار لە چەند گفتوگۆیەکی تایبەت بە یاسا گرنگەکان، و هەروەها سەردانی پەرلەمانتاران و سەرۆکی فراکسیۆن و لیژنەکان بۆ سەرۆکایەتی کۆمار بۆ خستنەرووی بۆچون و بیرۆکەکانیان دەرحەق بە یاساکان.
هەردوولاش رێکەوتن لەسەر گرنگی بەستنی کۆبونەوەی سێ سەرۆکایەتیەکە ماوە بە ماوە بۆ گفتوگۆ کردن سەبارەت بە دواپێشهاتەکان و گرتنبەری رێوشوێنی پێویست.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
18 تشرینی دووەم 2022