سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆک وەزیران دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، چاوی کەوت بە بەرێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، بەرێزیان لە سەرەتای دیدارەکە پیرزبایی لێکرد بە بۆنەوەی دەست بەکاربوونی بەرێز سودانی و بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران.
هەردوو لاش کۆبونەوەیەکیان گرێدا بۆ تاوتوێ کردنی کۆی گشتی دۆخی سیاسی و چەند دۆسێیەکی سیاسی و خزمەتگوزاری و یاسادانان کە گرنگن بۆ دۆخی گشتی.
هەر لە کۆبونەوەکە جەختکرایەوە لەسەر گرنگی هاریکاری بەتین لەنێوان دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێ کردن و کاراکردنی ڕۆڵی چاودێری لەپێناو پشتیوانی کردن لە هەوڵەکانی ریشەکێش کردنی گەندەڵی و دەستەبەرکردنی پێداویستیە گرنگەکانی بژێوی هاوڵاتیان.

========
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
8 تشرینی دووەم 2022