سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بە یاوەری شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سەروەری چاوی کەوت بە بەرێز مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان.
لەمیانی دیدارەکە هەردولا بارودۆخی سیاسی عێراقیان تاوتوێ کرد، لەگەڵ لێکەوتە سلبیەکان و گرنگی پیشتبەستن بە زمانی گفتوگۆی بنیاتنەر؛ بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکیەکان و دۆزینەوەی چارەسەر کە لە بەرژەوەندی گەلی عێراقدا بێت، و گرتنەبەری رێوشوێنی دەستوری و یاسایی بۆ تێپەڕاندنی لێکەوتەکانی قۆناغی ئێستا.
هەردولاش جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دوای دەستەبەرکردنی پێداویستیە یاساییەکانی و بەپێی میکانیزمی دەستوری، کە پێشتر حکومەتێک پێکبهێنرێ تەواوی دەسەڵاتی هەبێت و جێی متمانەی هەموو لایەک بێت و لە بەرنامەیەکی حکومی کە رێکەوتنی لەسەر کرابێت، جه‌ختیش کرایەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی ئەنجومەنی نوێنەران لە کارەکانی تا وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
هەردولاش ئامادەیی خۆیان نسشاندا لە بەشداری بنیاتنەر بۆ لێکنزیککردنەوەی بۆچوونی سەرجەم لایەنەکان، و ئامادەشن هەر هەنگاوێک بنێن کە لەبەرژەوەندی نیشتمانیدابێت، و ئاشتی کۆمەڵگەیی بەدیبێنێت و پارێزگاری لە ئاسایشی هاوڵاتیان و بەرژەوەندیەکانیان بکات.
هەر یەک لە هاوپەیمانی سەروەری و پارتی دیموکراتی کوردستان جه‌ختیشیان کردەوە لەسەر بەردەوامی پەیوەندی و هەماهەنگی هاوبەش و گرتنەبەری هەڵوێستی هاوبەش کە لەبەرژەوەندی باڵای نیشتمانیدا بێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
11 ئەیلول 2022