سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆک وەزیران دەکەوێت

محەممەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ دووشەممە، چاوی کەوت بە بەرێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران.
لەمیانی دیدارەکە تاوتوێی ئامادەکارییەکان بۆ کۆنگرەی 34 یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی کرا کە بەغدا میوانداری دەکات و هەوڵەکان بۆ سەرکەوتنی کۆنگرەکە کە عێراق سەرۆکایەتی دەکات.
هەر لە دیدارەکە تاوتوێی پرسە گرنگەکانی نیشتمان کرا لەگەڵ تەواوکاری نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێ کردن، لەپێناو پشتیوانی لەو یاسایانەی بەرنامەی حکومەت لە رێیانەوە جێبەجێ دەکرێت و خواستی هاوڵاتیان بەدیدێنێت لە خزمەتگوزاری و باشکردنی دۆخی ئابوری و خزمەتگوزاری لەسەرجەم پارێزگاکان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
13 شوبات 2023