سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەوروپا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی کرد لە شاندێکی پەرلەمانی ئەوروپا بە سەرۆکایەتی خاتوو ناتالی لویزو سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی رێگاکانی گەشەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگی هاوبەش کرا لەنێوان لیژنەی ئاسایش و بەرگری یەکێتی ئەوروپا و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بواری ریشەکێش کردنی تیرۆر و جەنگ لە دژی داعش و گەشەپێدانی توانای هەواڵگری و سەربازی هێزەکانی عێراق لەبواری راهێنان و ئامادەبونیان.
بەرێزیان تەئکدی کردەوە کە عێراق لەبری هەموو جیهان جەنگی لە دژی داعش کرد کە هەڕەشەبوو بۆ سەر جیهان و قوربانی گەورەشدا بە پشتیوانی هاورێکانی و لە قۆناغی ئێستاشدا پێویستە توانای هەواڵگری پتەوبکرێت بۆ لەناوبردنی شانەکانی داعش و بەرێزیان تەئکیدی کردەوە لەسەر ئەوەی چاوەرێی هاریکاری زیاتر دەکەن لەوبوارەدا.
هەر لە دیدارەکە تاوتوێی دۆسیەی کەمپی ئاوارەکان و گرنگی هەوڵەکانی یەکێتی ئەوروپا کرا بۆ کۆتاییهێنان بەو دۆسێیە کە یەکێکە لە گرنگترین دۆسێکانی سەقامگیری و دۆخی ئەمنی و شوێنەواری خراپی هەیە لەسەر ئایندە ئەگەر ئەو کەمپانە بەردەوامبن لەدۆخێکی مرۆیی خراپدا.
لای خۆیەوە سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی ئەوروپا خواستی خۆی نیشاندا بۆ پاراستنی سەقامگیری عێراق و پتەوکردنی هاریکاری لەسەرجەم بوارەکان و هەمانگی و کاراکردنی هاریکاری هاوبەش لەگەڵ لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
24 ئایار 2022