سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە بەرێزەبەری جێبەجێکاری پەیمانگای یاسایی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، بە ئامادەبوونی بەرێز ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ، پێشوازی کرد لەبەرێز ولیام سبینسر بەرێزەبەری جێبەجێکاری پەیمانگای یاسایی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ.
لە دیدارەکەدا باس لە کاری لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان کرا لەگەڵ دانانی میکانیزمی هاریکاری نێوان لیژنەکە و ئەو پەیمانگایە ئەوەی پەیوەستە بە یاسای پێویست کە لە چوارچێوەی تایبەتمەندی لیژنەکە بێت لە نێویاندا بێسەروشوێنبوونی زۆرەملێ و جیاوازی ڕەگەزی و ئازادی رادەربڕین و بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجەدان و هەوڵدانی جدی لەم ماوەیەدا بۆ دەرکردنی ئەو یاسایانە.
لای خۆیەوە بەرێز سبنسر خواستی پەیمانگای نێودەوڵەتی یاسایی و مافی مرۆڤی نیشاندا بۆ بەردەوامی هاریکاری لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لیژنەکانە تایبەتمەندەکان لەرێی پێشکەش کردنی هاریکاری هونەری بۆ ئەو یاسانەی تایبەتن بە مافی مرۆڤ.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
19 ئایار 2022