سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆکی کۆمسیۆن و سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان دەکات

محەممەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە پێشوازی کرد لە دادوەر جەلیل عەدنان سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و دادوەر عەباس فەرحان فەتلاوی سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان.
لە میانی دیدارەکە تاوتوێی یاسای هەڵبژاردن و ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کرا بۆ ئەنجومەنی باڵای پارێزگاکان کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت لەگەڵ ئەو پێداویستیانەی کە پێویستە بۆ کۆمسیۆن دەستەبەر بکرێن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
بەرێزیان لە میانی دیدارەکە تەئکیدی کردەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانی تەواو لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەکات؛ بۆ بە جێگەیاندنی ئەرکەکەی و تەواوکردنی پێویستی دەستوری و یاسایی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
22 ئادار 2023