سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی دەکات

محەممەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی کرد لە بەرێز عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمان.
لە دیدارەکە گفتوگۆ کرا سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی وڵات و ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران و گرنگی دڵرکردنی چەند یاسایەک کە پەیوەندی بە هاوڵاتیانەوە هەیە.
هەر لە دیدارەکە تاوتوێی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکان کرا، لە گەڵ یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی و چەند یاسایەکی تر و وەرەقەی سیاسی و بەرنامەی ویزاری.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
19 ئادار 2023