سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی کرد لە خاتوو ئالینا رومانوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق.
لە دیدارەکە تاوتوێی ئەنجامی دوا سەردانی شاندی عێراق کرا بۆ واشنتۆن و هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ پتەوکردنی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکان لە نێویاندا بواری ئابووری و ئەمنی.
هەر لە دیدارەکە تاوتوێی بارودۆخی گشتی وڵات و چەند پرسێکی تری جێی بایەخی هاوبەش کرا.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
22 شوبات 2023