سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەکشەممە پێشوازی کرد لە بەرێز ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق.
لە میانی دیدارەکە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و رێگەکانی گەشەپێدانی کرا لەگەڵ بەردەوامی هاریکاری لە بوارەکانی ئابوری و ئەمنی، و تەئکید کرایەوە لەسەر گرنگی پشتیوانی لە هێزەکانی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەپێی وتوێژی سترتتیجی.
هەرەها تاوتوێی دوا پێشهاتە سیاسەکانی عێراق و ناوچەکە کرا لەگەڵ چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
13 شوبات 2022