سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە پێشوازی کرد لە خاتوو ئیلنا رومانوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی وڵات و هەنگاوەکان بۆ تەواوکردنی حکومەت کە رەچاوی داواکاری و خواستەکانی گەل بکات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

18 تشرینی یەکەم 2022