سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لەسەرۆکی دیوانی وەقفی سونی دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە پێشوازی کرد لە شێخ عەبدولخالق عەزاوی سەرۆکی دیوانی وەقفی سونی.
لە میانی دیدارەکە تاوتوێی چەند پرسێکی تایبەت بە وەقف کرا لە نێویاندا نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکانی شارە رزگارکراوەکان و رۆڵی دامەزراوە ئایینیەکان لە ریشەکێش کردنی دیاردە نامۆکانی کۆمەڵگە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
11 حوزەیران 2022