سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی کوەیت دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی کرد لە بەرێز سالم زمانان باڵیۆزی کوەیت لە عێراق بە بۆنەی تەواوبوونی ئەرکەکەی.
لە دیدارەکە تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانە و هاریکاری نێوان هەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەکان کرا، بەرێزیان ئاماژەشی بە هەوڵەکانی باڵیۆز کرد لە ماوەی کارکردنی لەعێراق لەو بوارەدا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوی.
لای خۆیەوە بەرێز زمانان سوپاسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێمەرانی کرد و ئاماژەشی بە بەردەوامی پشتیوانی وڵاتەکەی کرد بۆ عێراق و هاریکاری لەسەرجەم بوارەکان بەو جۆرەی خزمەت بە هەردوو گەلی برا دەکات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
9 حوزەیران 2022