سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئەمریکا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، پێشوازی کرد لە خاتوو ئالینا رومانوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق بە بۆنەی وەرگرتنی ئەرکە نوێکەی.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و ریگەکانی پتەوکردنی هاریکاری کرا بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندیەکانی هەردوو گەل دەکات ، و تەئکیدکرایەوە لەسەر پشتیوانی لە هێزە عێراقیەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەپێی دانوستانی ستراتیجی، و بەرێزیان هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی نوێ خواست لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی.
لای خۆیەوە رومانوسکی تەئکیدی کردەوە لەسەر خواستی ئەمریکا بۆ هاریکاری زیاتر لەگەڵ عێراق لە بوارە جیا جیاکان و جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامی وڵاتەکەی لە پشتیوانی کردنی عێراق لەسەرجەم بوارەکان؛ بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
7 حوزەیران 2022