سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیرانی دەرەوەی میسر و ئوردن دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ، ئەمرۆ دووشەممە، بە ئامادەبوونی بەرێز فوئاد حسین وەزیری دەرەوە، پێشوازی کرد لە بەرێز سامح شکری وەزیری دەرەوەی میسر و بەرێز ئەیمەن سفدی وەزیری دەرەوەی ئوردن.
لە دیدارەکە تاوتوێی پتەوکردنی هاریکاری هاوبەش لە بوارەکانی سیاسی و ئاسایش و ئابوری کرا و تەئکید کرایەوە لەسەر بەردەوامی هەماهەنگی و راوێژکردن لە چوارچێوەی میکانیزمی هاریکاری سێقۆڵی نێوان عێراق و میسر و ئوردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ئێستا.
هەر لە میانی دیدارەکە بەرێزیان پەرۆشی عێراقی نیشاندا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە و گەشەپێدانی میکانیزمی هاریکاری لەسەرجەم بوارەکان و هەماهەنگی نێوانیان لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بەوجۆرەی خزمەت بەگەلانی ئەو سێ وڵاتە دەکات.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی میسر سڵاوی عەبد فەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسری عەرەبی گەیاندە بەرێزیان و بەهەمان شێوە وەزیری دەرەوەی ئوردن سڵاوی شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردنی گەیاندە بەرێزیان، هاوکات بەرێزیان بە هەردوو وەزیردا سڵاوی بۆ جەلالەتی شا عەبدڵای دووەم و فەخامەتی سەۆک عەبد فەتاح سیسی نارد، هەردوو وەزیر تەئکیدیان کردەوە لەسەر هەڵوێستی بەرپرسانی وڵاتەکەیان و پەرۆشیان بۆ گەشەپێدان و هاریکاری هاوبەش لەسەرجەم بوارەکان و پشتیوانی کردنیان لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق و کارکردنیان بۆ پتەوکردنی هەڵوێستی عێراق و گەڕانەوەی بۆ پێگەی خۆی لە ناوچەکە و جیهان و دارشتنی بۆچونێکی یەکگرتوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
6 حوزەیران 2022